پۆلیسی لێ ئاگادار دەکرێتەوە

چەند جارێکە بەربەستە ئاسنیەکانی گۆڕستانی بەحرکە دەبردرێن

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

گۆرهەڵکەنێک دەڵێت، چەندجارێکە پەرژینی ئاسنی یەکێک لە گۆرستانەکانی ناحیەی بەحرکە دەشکێندرێت و دەبردرێت.

یاسین صدقی، کاری گۆرهەڵکەندن دەکات لە ناحیەی بەحرکە بە 964ـی وت، “ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو چەند جارێکە ئەوە دووبارە دەبێتەوە، پەرژینی ئاسنی یەکێک لە گۆرستانەکان دەشکێندرێت و دەبردرێت، خۆبەخشانە لەگەل چەند هاوڵاتیێک چاکی دەکەینەوە”.

وتیشی، پەرژینە ئاسنەکان نرخیان گرانە خێرخوازان لە گۆرستان دەیکڕن و دایدەنێن بۆ مردووان کەچی دوای ماوەیەک دیارنامێنن.

مەموند عەبدولوەهاب سەرۆکی شارەوانی بەحرکە بە 964ـی وت، “ئاگادار کراوینەتەوە لەو بابەتە، ئەوانیش بە زووترین کات پۆلیسی لێ ئاگادار دەکەینەوە، بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت دووبارە ببێتەوە”.

964 دەزانێت، لە مانگی چواری ئەمساڵ لە گۆرستانی شێخ عومەر لەشاری هەولێر، کێلی نزیکەی 50 گۆڕ شکێندراون و تێکدرابوون، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە کێن ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شارەوانی سلێمانی: مردوو بەرنە گۆڕستانە تازەکە

شارەوانی سلێمانی: مردوو بەرنە گۆڕستانە تازەکە