دوو قوتابخانە
لە تەنیشتی یەکن و یەکێکیان بایکۆتە و ئەوی دیکەیان دەوامی هەیە
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
له سلێمانی و له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین، دوو قوتابخانە لە تەنیشتی یەکن و یەکێکیان بایکۆتە و ئەوی دیکەیان دەوامی تێدا دەکرێت.
ئاماده‌یی گولان ده‌وامی پۆله‌كانی 10 و 11 و 12ی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام قوتابخانه‌ی بادینانی بنه‌ڕه‌تی تا ئێستا ده‌وامی تێدا ناكرێت، ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی قوتابخانه‌كه له‌وێن.
بایكۆتی خوێندن له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین تا ئێستا به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده له 13.9.2023 خوێندنی وه‌رزی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا