خشتەی یارییەکانی بۆندسلیگا

ئه‌مڕۆ كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیایه‌ و دوور نییه‌ سه‌ری تۆخێل بخوات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌مشه‌و كلاسیكۆ هه‌یه‌ و یاریی لووتكه‌ له‌ نێوان بۆروسیا دۆرتموند و بایرن میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كه‌، كه‌ به‌ “دێركلاسیكێر” ناسراوه‌، له‌ یاریگه‌ی دۆرتموند كاتژمێر 08:30 ده‌ستپێده‌كات و له‌ كاتێكدایه‌، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ 23 خاڵ، یانه‌ی دۆرتموندیش له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ به‌ 21 خاڵ.

بایرن میونشن بارودۆخی زۆرباش نییه‌ و كێشه‌ی زۆر له‌ تیپه‌كه‌یدا هه‌یه‌، هانده‌ران له‌ ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ و راهێنه‌ر تۆماس تۆخێل رازی نین.

له‌ به‌رامبه‌ردا دۆرتموندی خۆی ئاماده‌ كردووه‌ ئه‌مشه‌و بیباته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بایرن له‌ خراپترین بارودۆخدا له‌ ناو دۆرتموند نه‌دۆڕاوه‌، له‌ دوای ساڵی 2018ه‌وه‌ بایرن له‌ یاریگه‌ی دۆرتموند له‌ بۆندسلیگا نه‌دۆڕاوه‌.

له‌ پێكهاته‌ی بایرندا جۆشوا كیمیچ و دی لێخت یاریی ناكه‌ن، تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ریش ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپتر بڕوات و شكستێكی دیكه‌ی دووچار ببێت.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

یۆنیۆن بەرلین – ئینتراخت فرانکفۆرت 05:30
فرایبۆرگ – بۆروسیا مۆنشنگلادباخ 05:30
ماینز – لایپزیگ 05:30
کۆڵن – ئۆگسبۆرگ 05:30
هۆفنهایم – بایەر لیڤەرکوزن 05:30
بۆروسیا دۆرتموند – بایرن میونشن 05:30

بایرن میونشن ده‌ستبه‌رداری پاڤارد بوو

بایرن میونشن ده‌ستبه‌رداری پاڤارد بوو