لە دایکبوونی منداڵێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
ئامارێکی سەرنجڕاکێش
مانگی رابردوو یەک کچی زیاتر لە راپەڕین لە دایک بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە داتایەکدا، تەندروستیی راپەڕین ئەوەی ئاشکراکردووە، لە سنوورەکەیدا لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، یەک کچە منداڵ زیاتر لە هاوتای رێژەی کوڕان لە دایک بووە.
بە گوێرەی ئەو داتایە بێت، کە رەشنووسێکی بۆ 964 نێردراوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بە قەزا و و ناحیە و گوندەکانییەوە، 301 منداڵی کوڕ و کچ لە دایک بوون.
داتاکان لە هەریەک لە نەخۆشخانەی منداڵانی رانیە و نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ تۆمارکراون، لەو رێژەیەدا 151 منداڵیان کچ بوون و 150 منداڵیشان کوڕ، بەو پێیەش بێت لەو مانگەدا جیاواز لە هاوتای لەدایکبوون، یەک حاڵەتی زیاتر لەدایکبوونی منداڵی کچ تۆمار کراوە.