هەواڵی زیاتر

“سەگەکانی هەولێر ئیتر نەوە ناخەنەوە و مریشکیش هۆڕمۆنی نادرێتێ”

964+

ژووری هەواڵ

شێڵتەرەکەی هەولێر دەستی کردووە بە خەساندنی ئەو سەگانەی کۆیکردووەنەتەوە، ئیتر وردە وردە ئەو سەگانەی لەوێ کۆکراونەتەوە ناتوانن وەچە بخەنەوە.
ئەم شێڵتەرە سەگی بێلانە کۆدەکاتەوە، تائێستا نزیکەی هەزار و 800 سەگی لێ کۆکراوەتەوە.

د. ئازاد عەزیز، بەڕێوەبەری شێلتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “هەڵمەتەکە درێژەی هەیە و رۆژانە لە رێگەی سێ تیمەوە نزیکەی 40 سەگ بۆ شێلتەرەکە دەبردرێت ، رۆژانە 40 نەشتەرگەری بۆ خەساندنی سەگەکان ئەنجام دەدرێت” .

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی دەڵێت باوەڕ بەو قسانە مەکەن کە دەڵێن هۆڕمۆن دەدرێت بە مریشک، یان بە دەرزی گەورە دەکرێ، ئەو قسانە ئەسڵ و ئەساسیان نییە.
جەمال حەسەن بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی دەڵێت نهێنی گەورەبوونی خێرای مریشک ئەوەیە کە ئەو مریشکانە ئێستا بەخێو دەکرێن لە رووی بۆماوەییەوە خێرا گەورە دەبن، ئەگەر نا نە رێی تێدەچێت دەرزی لە مریشک بدرێت و نە لەرووی بازرگانیشەوە قازانجی هەیە، چونکە هۆڕمۆن گرانە و کەڵکی ئەوەی نییە بدرێت بە مریشک.

هەڵەبجە یەکێک لە باشترین فێستیڤاڵەکانی هەناری بەڕێدەکات، هەم خەڵکەکەی ئەوێ و هەم میوانەکانیش پێی دڵخۆشن، بەڵام کارمەندەکانی ژینگەپارێز پێوەی گیرۆدەبوون، تەنیا دوو رۆژی یەکەم 16 گەڵابە خۆڵ و خاشاکیان کۆکردووەتەوە.
کارمەندەکان لە ڤیدیۆیەکدا گلەیی دەکەن کە خەڵک حیسابی هیلاکی ئەوان ناکەن و هەر شت فڕێ دەدەن.
سه‌لام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ی وت ئەوە راستە بەو دوو رۆژە 16 گەڵابە خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە، داواشی كرد، به‌شداربوون و میوانەکان یارمەتی ژینگەپارێزەکان بدەن.