دیمه‌نێك له پێشكه‌شكردنى سمینارهكانى ده‌زگاى مین له سنوورى چۆمان... وێنه: راگه‌یاندنى ده‌زگاى مین
بابه‌ته‌كه مین و ته‌قه‌مه‌نییه
هۆشیارى ده‌درێته قوتابخانه‌كانى ناحیه‌ى سمیلان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای گشتیی کاروباری مین، له هۆشیاركردنه‌وه‌ى چین و توێژه‌كان بۆ مه‌ترسییه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رۆژێكه روویان له قوتابخانه‌كانى ناحیه‌ى سمیلان كردووه.
تیمه‌كانى هۆشیاركردنه‌وه له رێگاى پێشكه‌شكردنى سیمینار و هه‌ڵواسینى پۆسته‌ره‌وه، زانیارى جیاجیا به قوتابیانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ناحیه‌ى سمیلانی سه‌ر به قه‌زاى چۆمانى ئیداره‌ى سۆران دا.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ده‌زگاى كاروبارى مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌ولێر، به 964ـى وت به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و سیمینارانه كارێكی به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه وئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه زیاتر مه‌ترسی بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نى لێده‌كرێت.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم، سنوورى پێنجوێن به ناوچه‌ى سوور و قه‌زاى چۆمانیش به ناوچه‌ى پرته‌قاڵى وه‌سف كردووه، وه‌ك دوو ترسناكترین ناوچه‌ى هه‌رێم بۆ بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نى.
سیمیناره‌كان بریتیین له وتنه‌وه‌ى وانه‌ى هۆشیاری، روونکردنەوە و زانیاری پێویست بە مامۆستایان و قوتابیان، دابه‌شكردنى نامیلکە و پۆستەری تایبەت بە هۆشیاری لە مین وتەقەمەنی بەسەر قوتابیاندا.
به پێی ئامارێكی ده‌زگاى گشتیى مین، كه پێشتر به 964یان داوه، هێشتا 40%ـى زه‌وى مینڕێژكراو له هه‌رێمی كوردستان ماوه پاكبكرێته‌وه.
عه‌لى حه‌مه‌ده‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مینى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا له كۆی 776 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى زه‌وى له هه‌رێمی كوردستان كه مینڕێژكراوه، ته‌نیا توانیویانه 60%ـى ئه‌و رووبه‌ره پاكبكه‌نه‌وه.