بەرگری شارستانی هۆشداری دەدات
ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە
964+
توانا نەقی
بەهۆی باران بارینەوە لافاو لە زۆرێک لە گەڕەک و شەقامەکانی هەولێر دروستبووە و ئاستەنگی هاتۆچۆی تێدایە.
هەریەک لە ناحیەکانی بەحرکە، دارەتوو، گەڕەکی شادی، گەڕەکی ئازادیی پردی سەیداوە و پێش نەخۆشخانەی رۆژئاوا لافاو دروستبووە.
هەروەها لە سەر شەقامی 100مەتری هەولێر لە نزیک زانکۆی جیهان بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو ئاستەنگێکی زۆری هاتوچۆ دروستبووە، لە لایکی دیکەوە نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری لەسەر رێگای مەخمور ئاوێکی زۆر کۆبووتەوە و جگە لە ئاستەنگی هاتوچۆ چەند ئۆتۆمبێلێکیش لە کارکەوتوون.
کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، تەواوی ئەفسەر و کارمەندەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و گەڕاونەتەوە بۆ دەوام.