هۆکارەکەی چییە؟

لە دوێنێ شەوەوە هەشت گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە دوێنێ شەوەوە هەشت گەشت بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە مقاوەمەی ئیسلامی رایانگەیاند بە دوو درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.

لە ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی هەولێر لەو شوێنەی کە زانیاری لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە بڵاودەکرێتەوە هەشت گەشتی یەک لەدوای یەک دەردەکەون کە هەڵوەشاونەتەوە.

کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین سێ گەشت، فڵای بەغداد یەک گەشت، پێگاسوس دوو گەشت، مەلەکیەی ئوردونی یەک گەشت و هێڵی قەتەری گەشتێکی هەڵوەشاوەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 964 بەدواداچوونی بۆ ئەو دەنگۆەیە کرد گوایە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام هەموو ئەو سەرچاوە ئەمنیانەی قسەمان لەگەڵ کردوون هچیان پشتڕاستی ئەوە ناکەنەوە هێرش کرابێتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.

نزیک کاتژمێر 12ی دوێنێ شەو ئەو گروپەی ناویان لەخۆیان ناوە مقاوەمەی ئیسلامی بەیاننامەی هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکیەکانیان لە هەولێر بڵاوکردوەتەوە، یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر نزیک لەو کاتەی کە بەیاننامەکەی لێ بڵاوکراوەتەوە کاتژمێر 12:20ی نیوەشەو هەڵوەشاوەتەوە.

ئایا هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە هەولێر؟

ئایا هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە هەولێر؟