ئەمساڵ 31 ئاڵوگۆڕی پەیوەندییە دیپلۆماسی لە کوردستان کراوە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
35 کونسڵخانەو 20 ئاژانسە نێودەوڵەتییەکەی کوردستان، ئەمساڵ 31 ئاڵوگۆڕی پەیوەندی دیپلۆماسییان ئەنجامداوە.
لە هەرێمی کوردستان، 35 كونسوڵخانەو 20 ئاژانسی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێم 14 نوێنەرایەتی لە دەرەوە هەیە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە كوردستان 29 كۆنسوڵخانەی فەرمی و شەش كونسوڵخانەی فەخری لە كوردستان هەیە.
فلیپین، ئیسپانیا، دانیمارك، قوبرس، سلۆڤاكیا، سریلانكا كونسوڵخانەی فەخریان لە هەرێمی كوردستان هەیە .
نەتەوە یەكگرتوەكان، 17 ئاژانسیان لە هەرێمی كوردستان هەیەو هەریەكە لە وڵاتانی جایكا و كۆیكا و جی ئایزێت ئاژانسی تایبەتیان لە هەرێمی كوردستان هەیە
حكومەتی هەرێمی كوردستان 14 نوێنەرایەتی لە وڵاتانی ئەمریكا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەلجیكا و سویسرا و ئوستورالیا و ئیسپانیا و ئێران و ئیتاڵیا و روسیا و سوید و نەمسا و پۆڵەندا هەیە.
ساڵانە حكمەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی دەرەوە وەڵامی راپۆرتە نێودەوڵەتیەكان دەداتەوە و تەنها ساڵی 2022 فەرمانگەكە 31 ئاڵوگۆڕی پەیوەندی دیبلۆماسی ئەنجامداوە.