بە ئۆنلاین کاری دەکرد

پۆلیسی زاخۆ جادووگەرێکی دەستگیر کرد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، گەنجێکیان دەستگیر کردووە لە رێگەی دوو ئەکاونتی سناپچاتەوە بە شێوەی ئۆنلاین سیحر و جادووی کردووە و ریکلامیشی بۆ کارەکەی کردووە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “تۆمەتبارەکە خەڵکی سەنتەری زاخۆیە و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ ماوەیەکە بەدوای ئەم کەسەوە بوون تا ناسنامەکەی ئاشکرا کرا و دەستگیر کرا”.

وتیشی، “تۆمەتبارەکە داوای وێنەی نەشیاوی لەو کەسانە دەکرد، کە دەیانویست جادوویان بۆ بکات و دواتر وێنەکانی دژی خۆیان بەکاردەهێنایەوە بۆ وەرگرتنی پارە”.

وتەبێژەکەی پۆلیسی زاخۆ روونیشی کردەوە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد