لە کەمپەکانی دهۆک

ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق گەڕانەوەی هەزار و 150 ئاوارەی ئێزدی بۆ شەنگال رایگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماری گەڕانەوەی ئەو ژمارەیەی لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک بڵاوکردوەتەوە و ئەوەش هاتووە ئەو کەسە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە.

لەناوەڕاستی ئەمساڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاندبوو تا کۆتایی ئەمساڵ دەبێت هەموو کەمپی ئاوارەکان دابخرێن.

ئەو هەزار و 150 ئاوارە ئێدیەی ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە شەنگال، سەرجەم کەلوپەل و ماڵ و حاڵیان بۆ گواستراوەتەوە شوێنی رەسەنی نیشتەجێبونیان.

ئیڤان فایەق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەڵێت لەماوەی نزیکی داهاتوودا، شایەدی بینینی گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان دەبن بۆ سەر زێدی خۆیان.

بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی 964-ە لە 2014 کە داعش هات، نزیکەی 90 هەزار خێزان ئەو دەڤەرەیان بەجێهێشت و لە ترسی گیانی خۆیان هەڵهاتن.

لە هەرێمی کوردستان 26 کەمپی ئاوارە و پەنابەران هەن، 16یان لە دهۆک، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانین.

لە هەرێم کەمپی ئاوارەکان کەم دەکرێنەوە

لە هەرێم کەمپی ئاوارەکان کەم دەکرێنەوە