قسەیان بۆ 964 کرد

هه‌ولێر ئاهه‌نگی بۆ هاڵۆوین گێڕا

964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر

له‌ هه‌ولێر و له‌ ناوچه‌ی ئێمپایه‌ر زۆن، دار و دیوار رازێندرانه‌وه‌ و رێوڕه‌سمی جه‌ژنی هاڵۆوین به‌ڕێوه‌چوو.

ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد و بیانی، به‌ خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌ بۆنه‌كه‌ ئاماده‌بوون و وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ وێنه‌ و تابلۆ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی شوێنه‌كه‌ گرت و خۆشیی خۆیان ده‌ربڕی.

به‌شێك له‌وانه‌ی له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماده‌بوون، بۆ 964 قسه‌یان كرد و سه‌رنجی خۆیان له‌ باره‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌ربڕی.

هاڵۆوین بۆنەیەکی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا له‌ 31ی تشرینی یه‌كه‌می هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە، خه‌ڵك جلوبه‌رگی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ له‌ به‌ر ده‌كه‌ن و دێنه‌ سه‌رشه‌قام و ئاهەنگ دەگێڕن، منداڵان بە تورەگەیەکەوە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و شیرینی کۆدەکەنەوە.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە ئەشکەوتێکی کوردستان یادی هاڵۆوین کرایەوە

لە ئەشکەوتێکی کوردستان یادی هاڵۆوین کرایەوە