لەگەڵ فەرهاد حەسەن

دزەکانی زاخۆ و هەنارەکەی هەڵەبجەو سەد هەزارەکە هەواڵی گەرمن

964+

ژووری هەواڵ

ئەم ماوەیە لە زاخۆ دزی زۆر دەکرێت، بەڵام باشییەکەی ئەوەیە لە دەست پۆلیس دەرباز نابن و زوو قۆڵبەست دەکرێن.

ئەمڕۆ دوان بە تۆمەتی دزی گیراون کە ئۆتۆمبێل و ناو ماڵیان دزیوە، پێش هەفتەیەکیش شەشی تر گیرابوون.
رائید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964ـى وت ”ده‌ستگیركردنى ئه‌و دزانه‌له‌زاخۆ ماناى ئه‌وه‌یه‌پۆلیسی ئیداره‌ى زاخۆ چالاكه‌و دزه‌كان ناتوانن له‌به‌رده‌ستیان به‌ئاسانى ده‌ربچن”.

ئەو سەد هەزارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدابوو ملیۆنێک و 600 هەزار خانەنشینی عێراق دەگرێتەوە، بەڵام خۆتان دەزانن خانەنشینانی هەرێم بەختیان لەوە نییە.
دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق ئەمەی ئاشکرا کردووەو ئیتر لە مانگی یانزەوە وەریدەگرن، ئەمە بۆ هەموو ئەو خانەنشینانەیە کە موچەکەیان لە خوار ملیۆنێکەوەیە.
پێشتر دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وتبوو لەبەر ئەوەی لە کوردستان یاسای جیاواز هەیە، بۆیە ئەو پارەیە ئێرە ناگرێتەوە.

دوو بەیانی فیستیڤاڵە بەناوبانگەکەی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە ئەویش فیستیڤاڵی هەنارە، ئەوەی ئەمجارە نۆیەمەو سێ رۆژ دەخایەنێت.
چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ـی وت، سەرجەم ئامادەکاریەکانیان کردووە بۆ هاتنی گەشتیاران لە ناوخۆی هەرێم و خوارو ناوەڕاستی عيراقەوە و پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ بە سەدان هەزار گەشتیار رووبکەنە پارێزگای هەڵەبجە.
فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ساڵانە لە مانگی 11 لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.