زیاتر له‌ 500 نه‌خۆشی هه‌یه‌

80% ده‌رمانى نه‌خۆشانى درێژخایه‌ن له‌ بالیسان كه‌می كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناحیه‌ى بالیسانى سه‌ر به‌ شه‌قڵاوه‌، زیاتر له‌ 500 نه‌خۆشی درێژخایه‌ن تۆماركراون، به‌ڵام ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌ ده‌ڵێت 80% ده‌رمانى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ كه‌می كردووه‌ و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.

له‌ سنوورى ناحیه‌ى بالیسان 13 گوند هه‌ن و جگه‌ له‌ خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌، خه‌ڵكی به‌شێك له‌ گوندى ناحیه‌كانى بێتواته‌ و خه‌لیفانیش به‌هۆى نزیكیان له‌و ناحیه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌رى روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

فه‌رهاد عه‌زیز شێخوه‌سانى، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان به‌ 964ـى وت، جۆره‌كانى نه‌خۆشانى درێژخایه‌ن له‌ سنووره‌كه‌یان بریتین له‌ شه‌كره‌، چه‌ورى، فشارى خوێن و غودده‌ و نه‌خۆشی دیكه‌، ده‌شڵێت “ماوه‌یه‌كه‌ ده‌رمانى چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌ رێژه‌ى 80% كه‌مبووه‌ته‌وه‌”.

وتیشی “تا ئێستا چه‌ند جارێك داوامان كردووه‌ ئه‌و دارمانانه‌مان بۆ دابین بكرێت، چونكه‌ پێویسته‌ مانگانه‌ بدرێته‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌، به‌ڵام تا ئێستا بۆیان دابین نه‌كردووین”.

به‌ قسه‌ى ئەو، له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا كه‌موكوڕیی زۆر له‌ بوونى ئامێره‌كانى پشكنینى نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه‌ و بۆیان دابین نه‌كراوه‌، ده‌شڵێت “ته‌نیا ئامێرێكی تیشكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش زۆر كۆنه‌”.

بالیسان هاوینه‌كه‌ى به‌بێ پێوه‌دانى دوو پشك به‌ڕێ ن...

بالیسان هاوینه‌كه‌ى به‌بێ پێوه‌دانى دوو پشك به‌ڕێ نه‌كرد

وا بڕوات رێگاکەی بالیسان بە مراز ناگات

وا بڕوات رێگاکەی بالیسان بە مراز ناگات