دیمەنێک لە یاریی زاخۆ و حیللە. فۆتۆ:964
خولی عێراق
باسکەی زاخۆ سێیەم سەرکەوتنی تۆمار کرد
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
باسکەی زاخۆ لە یانەی حیللەی بردەوە و سێیەم سەرکەوتنی لە خولی نایابی باسکەی عێراقدا تۆمارکرد.
یارییەکەی ئەمڕۆ ئێوارە لە گەڕی پێنجەمی خولەکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە هۆڵی یانەی زاخۆ کرا.
زاخۆ توانی ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات و دوو چارەگی یەکەمدا بە 48 – 43 خاڵ پێشبکەوێت.
لە دوو چارەگی دواتریشدا باسکەی حلە توانی خاڵە لاوازەکانی خۆیان چاک بکەن و بەهێز هاتنە ناو یاریگە و توانیان ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەن بە 86 خاڵ بۆ هەردوو تیمەکە و یارییەکە چوو پێنج خولەکی زیادکراو.
لە کاتی زیادکراودا باسکەی زاخۆ توانیان پێشبکەون و یارییەکە بە ئەنجامی 100 – 92 خاڵ ببەنەوە.
ئەمە پێنجەم یاری بوو بۆ باسکەی زاخۆ لە خولی نایابی ئەم وەرزەی عێراق، کە توانیویانە سێ بردنەوە تۆمار بکەن و دوو یارییشیان دۆڕاندووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا