هەواڵی زیاتر

گرێیەکی قوڵ لە پشت کوژرانی کارمەندەکەی ئاسایشەوە هەیە

964+

ژووری هەواڵ

وردە وردە دیمەنەکە روونتر دەبێتەوە و وردەکاری کوژرانی کارمەندەکەی ئاسایشی بەردەڕەش دەردەکەوێت، پۆلیسی دهۆک دەڵێت پیاوەکە لەلایەن هاوسەرەکەی خۆی و برایەکیەوە کوژراوە و هەردووکیشیان وتویانە بەڵێ ئێمە بووین.

رۆژی شەممە 964 زانیاری وردی لەسەر رووداوی کوژرانی پیاوێک لە قەزای بەردەڕەش بڵاوکردوە، ئەمڕۆ هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک وتی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایشی گشتیی بەردەڕەش دەرکەوتووە، کارمەندەکەی ئاسایشی بەردەڕەش بە “چەقۆ” لەلایەن برایەکەییەوە کوژراوە و هاوسەرەکەشی هاوکار بووە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە، برای کارمەندەکەی ئاسایش، خوێندکاری زانکۆیە و هاوسەرەکەشی کابانی ماڵە و دایکی سێ منداڵە.

مەسەلەی سیستەمی پریپەیدی کارەبا بووە جدی، ئەمڕۆ بە رەسمی ئەو سیستەمە لە ئامێدی کەوتە کار و وردە وردە بۆ قەزاو ناحیەکانی تریش دەچێت.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت قەزای ئامێدی وەک یەکەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سیستمی کارەباکەی گۆڕاوەو هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن.

پێشتر لە هەندێ لە یەکە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر و سلێمانیش ئەم سیستەمە خرایە گەڕ، بەپێی سیستەمەکە لەپێشدا کارتی کارەبا دەکڕیت و بە وەحدەیەکی گرانتر بەکاری دەهێنیت.

لە شاری سلێمانی یەکێک لە پەیامنێرە چست و چالاکەکانی 964 خانمێکە بەناوی رێژوان مامە قادر، رێژوان هەم پەیامنێرێکی باشەو هەم دایکێکی بەئاگاو دڵسۆزە.

ئێستا ئەم پەیامنێرە چیرۆکێکی زۆر جوانی لەسەر کچە هەشت ساڵانەکەی دروستکردووە کە خەریکی ئەسپسوارییە.

بانوو ئەو کیژۆڵە ئەسپسوارەیە کە چیرۆکەکەی لەبارەوە دروستکراوە. دایک و کچە پاڵەوانەکە لە کارێکی هاوبەشدا لەسەر 964.krd دەردەکەون پێم خۆشە بیبینن.