رەزامەندییان هاتووەتەوە

600 پزیشکی گشتی دادەمەزرێندرێن

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەرسێ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک 600 پزیشکی گشتی دادەمەزرێندرێن و رەزامەندییەکەیان تەواو بووە.

ئەو پزیشکانە هی ساڵی کۆتایی هەرسێ کۆلێژی پزیشکی گشتی زانکۆکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکن.

ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ئەو پزیشکانە هەموو رێکارەکانی دامەزراندنیان تەواو بووە و لە قۆناغی مامەڵەکردندان.

وتیشی، “لەو رێژەیە 108 پزیشکیان پشکی تەندروستی دهۆکن و ئێمە لێرەوە دابەشیان دەکەین بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیان بە پزیشکی گشتییە”.

ئەو 492 پزیشکەی دەمێنێتەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی سلێمانی و هەولێر دادەمزرێن.

“کەرتی تەندروستی پێویستی بە پزیشک ھەیە و سەرەتا وەک نیشتەجێی خولاو دەستبەکار دەبن، دواتر دەتوانن وەک پزیشک کاری خۆیان بکەن”، ئەوەش قسەی ئەفراسیاب موسایە.

پزیشکانی دانەمەزراوی ددان داوای دامەزراندن دەکەن

پزیشکانی دانەمەزراوی ددان داوای دامەزراندن دەکەن