لە هەشت ساڵدا 205 جار

لە 10 مانگدا 10 جار شارباژێڕ بۆردوومان کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا 10 جار سنووری شارباژێڕیان بۆدروومان کردووە و ژمارەکەش لە ماوەی هەشت ساڵدا 205 جارە.

لەو 10 بۆردوومانەدا، کە ئەمساڵ ئەنجام دراوە هیچ بریندار و کوژراوێکی مەدەنی لێ نەکەوتووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، ساڵی رابردوو بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە دوو بریندار و کوژراوی هاوڵاتیانی سنووری شارباژێڕ هەبوون.

“خۆشبەختانە ئەمساڵ بۆردوومانەکان کەمتر هاتوونەتە شوێنی نیشتەجێبوون و زیاتر سەر چیاکان بوون”، ئەوە قسەی کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەتە بۆ 964.

دەشڵێت، “ساڵێ رابردوو 27 جار شارباژێڕ بۆردوومان کرا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دووانی تریش بریندار بوون”.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964، لە مانگی ئابی 2015ـەوە تا مانگی 10ـی ئەمساڵ، نزیکەی 205 جار جار بۆردوومانی سنووری شارباژێڕ کراوە.

قایمقامی قەزای ماوەت وتیشی، “بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بە باخ و مەڕوماڵات و بژێویی ژیانی هاوڵاتیانی شارباژێڕ کەوتووە”.

فڕۆكه‌ ده‌وروبه‌ری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له‌ شارباژێر بۆ...

فڕۆكه‌ ده‌وروبه‌ری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له‌ شارباژێر بۆردومان كرد