فۆرمەکە کارا کرا

بانکی رافیدەین بە فۆرمی ئەلیکترۆنی دۆلار دەداتە گەشتیاران

964+

فەهمی نەبی

بانکی رافیدەین لینکێکی بڵاوکردوەتەوە، رایگەیاندووە لەمەوبەدوا گەشتیاران لەڕێگەی ئەو لینکەوە داواکاریەکانیان بۆ وەرگرتنی دۆلار پڕ بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە بانکی رافیدەین کە بانکێکی فەرمی حکومەتی عێراقیە رایگەیاند، ئەوانەی گەشت دەکەن دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکە داواکاری وەرگرتنی دۆلار پێشکەش بکەن.

بانکی رافیدەین دەڵێت، هەر گەشتیارێک بیەوێت دۆلار وەربگرێت دەبێت بەشێوەیەکی دروست فۆرمەکە پڕ بکاتەوە و هیچ زانیاریەک فەرامۆش نەکات.

لەرۆژی 14.10.2023 بانکی رافیدەین راگەیاند ئەوان بەمزوانە فۆرمێک بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بڵاودەکەنەوە دوای دوو هەفتە ئەمڕۆ ئەو لینکە بڵاوکرایەوە.

پێشتر دەبوو گەشتیار سەردانی بانکی بکردایە و ناسنامە و تکتی فڕۆکەی پێبووایە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێشوتر بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، گەشتیاران دەتوانن لە نێوان دوو بۆ سێ هەزار دۆلار لە بانک رابکێشن و هەر 100 دۆلارێکیان بە 132  هەزار دینار پێدەفرۆشرێت.

بانکی رافیدەین دۆلار بە ئۆنلاین دەداتە گەشتیاران

بانکی رافیدەین دۆلار بە ئۆنلاین دەداتە گەشتیاران