لۆگۆی بانکی ناوەندی دەردەکەوێت لەگەڵ چەکوشی یاسا و دۆلار - گرافیک: بانکی ناوەندی عێراق
ئەمڕۆ بە چەندە؟
“هه‌فته‌ی داهاتوو دۆلار داده‌به‌زێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو خزمەتگوزارییەکی نوێی بانکی بۆ بازرگانە بچووکەکان رابگەیەنرێت، كه پلانێكی نوێی حكومه‌تی عێراقه بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
به پێی لێدوانه‌كانی فادی شه‌مه‌ری، كه راوێژکاری محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقه و بۆ ته‌له‌ڤزیۆنێكی عێراقی رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیران خزمەتگوزارییەکی نوێی بانکی بۆ بازرگانە بچووکەکان رادەگەیەنێت، کە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار.
وتیشی، ئەوانەی یارى بە نرخى دۆلار دەکەن ئەوانەن کە ئاڵۆگۆرى دۆلار بە دینار دەکەن و حکومەتیش لە رێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانەوە دۆلار دابین دەکات و حكومه‌ت ناکەوێتە ژێر کاریگەریى ئەو کەسانەى بەدوای قازانجدا دەگەڕێن لەسەر حسابی هاوڵاتیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەند مانگێکە نرخى دۆلار بەرامبەر دینار ناجێگیرە و حکومەتی عێراق و بانکى ناوەندى چەندین رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار له بازاڕه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر به 161.300 دیناره.