هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن

لە دێرکی رۆژئاوای کوردستان درۆنی تورکی ماڵێکی بوردومان کردووە

964+

فەهمی نەبی

نزیکەی دوو سەعات لەمەوبەر لە دێرکی رۆژئاوای کوردستان درۆنێک لە ماڵی هاوڵاتیەکی داوە و ژمارەیەک ئەندامی ئەو خێزانە بریندارن.

سیامەند عەلی وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل بۆ 964 وتی، هێرشەکە نیوەڕۆی ئەمرۆ بووە، درۆنێکی تورکی لە ماڵی هاوڵاتیەکی داوە، ژمارەیەکی ئەندامی ئەو خێزانە بریندارن، بەڵام هێشتا ژمارەی گیانلەدەستدان نازاندرێت.

بەوتەی سیامەند عەلی لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، تورکیا گوندەکانی عەین عیسا و چەند گوندێکی ناوچەی شەهبای بە مەدفەعی بۆردومان کردووە.

رۆژی 4.10.2023 تورکیا لەرێگەی فڕۆکە و تۆپەوە دەستی نەپاراست لە ژێرخانی رۆژئاوای کوردستان و زیانێکی زۆری بە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و کارەبای پێنج ملیۆن کەس گەیاند.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکان 580 شوێن کرانە ئامانج لەو ژمارەیە 104 شوێن بەتەواوی خاپورکراون.

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا تا ئێستا بەدەیان هاوڵاتی و هێزی ئەمنی گیانیانلەدەستداوە.

هەفتەیەکە فڕۆکەکانی تورکیا یەخەی رۆژئاوای کوردستانیا...

هەفتەیەکە فڕۆکەکانی تورکیا یەخەی رۆژئاوای کوردستانیان بەرداوە