ئاگاداربن

كامێرای پۆینت تو پۆینت له‌ 150 مه‌تری تاقی ده‌كرێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ “پۆێنت تو پۆینت” له‌ شه‌قامی 150 مه‌تری جێگیر كراون و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت و دواتر سه‌رپێچییه‌كان تۆمار ده‌كات.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، “سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر رێگاوبانەکان و پابەندکردنی شۆفێران بە رۆیشتن بە خێرایی دیاریکراو لەسەر شەقام و رێگاوبانەکان، لە ئەمڕۆ 26.10.2023 تا كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 2.11.2023 سەرجەم کامیرا خاڵ بۆ خاڵەکانی چاودێریی خێرایی لەسەر شەقامی 150 مەتری بەکار دەخرێت وەک تاقیکردنەوە”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لە دوای ئەو رێكه‌وته‌ تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی ده‌ستپێده‌كات”.

کامێرای سەر ترافیک لایتەکانی پیرمام دەست بەئیش دەکەن

کامێرای سەر ترافیک لایتەکانی پیرمام دەست بەئیش دەکەن

هاتوچۆی هەولێر هه‌روه‌ها دوێنێ بڵاویکردەوە، لە 25.10.2023 تا 1.11.2023 سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە بازگەی هەولێر تا پشت تونێلی پیرمام بەکاردەخرێن، كه‌ ئه‌ویش سه‌ره‌تا تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێت و دواتر سه‌رپێچییه‌كان تۆمار ده‌كات.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا تەواوی شەقامی 120 مەتریی هەولێر، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی تێدا کەوتنە کار بە شێوەی هەمیشەیی.

سبەی سێ کامێرای دیکەی پۆینت تو پۆینت لەنوێ سزاکان هەژم...

سبەی سێ کامێرای دیکەی پۆینت تو پۆینت لەنوێ سزاکان هەژمار دەکەن