حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

“ژێربەژێر دانوستان لەگەڵ حەماس کراوە”

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: ژمارەی کوژراوەکانی فەلەستین تا ئەم ئێوارەیە گەیشتە 6547 کەس، لەوانە 2704 منداڵ و 1584 ژن.

وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: 65% کوژراوەکانی ئەم هەفتەیە لە ناوچەکانی خوارووی غەزە کوژراون، لە کاتێکدا ئیسرائیل بە خەڵکی دەڵێت بچنە ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی پارێزراو بن.

ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا دەڵێت: هیچ دەوڵەتێک نییە لە جیهاندا بە فڕۆکەی جەنگی منداڵ بکوژێت، ئیسرائیل نەبێت

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی ئیسرائیل دەڵێت توانیویانە کەسایەتی راستەقینەی (ئەبو عوبەیدە)ی وتەبێژی کەتیبەکانی حەماس ئاشکرا بکەن.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن ژێر بەژێر دانوستان لەگەڵ حەماس کراوە بۆ ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل لە غەزە.
….
هەموو شتێک لە 964 هەیە و هەواڵی غەزەو دەوروبەریشی لە 964 دەرودراوسێ، جۆینی بن