پارێزگای میسان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بزانە تەمەنی چەندە
كچه‌كه‌ی خۆی كوشت و چوار رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی شارده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له باشووری عێراق باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، ته‌رمه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ شاردووه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئاشكرا ببێت و ده‌ستگیر بكرێت.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی باوکێکی راگەیاند، کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کچەکەی کوشتووه و تەرمەکەی شاردەوە.
پۆلیسی میسان له راگه‌یاندراوێكدا روونیکردەوە، کە دوای هه‌وڵ و به‌دواداچوونی زۆر و پاش گه‌یشتنی زانیاری له سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه، توانیویانه باوكه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه كچه “دوو ساڵان”ـه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
ئاماژەی بەوەش کراوه، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە هەلومەرجی رووداوەکە، بكوژ راشکاوانە دانی بەوەداناوە کچەکەی بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە کوشتووە و تەرمەکەی بەخاک سپاردووە بە مەبەستی شاردنەوەی گومانی تاوانکاری و خۆدزینەوە لە سزای تاوانەکە.
پۆلیسی میسان رایگه‌یاند، رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی بكوژ گیراوەتەبەر و خراوەتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.