دیمەنی کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ لە نزیک تونێلی پیرمام.وێنە.هاتوچۆی هەولێر
کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام کەوتەکار
964+
توانا نەقی
لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام دەکەونە کار وەک تاقیکردنەوە.
هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ 25.10.2023 تاوەکو 1.11.2023 سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام بەکاردەخرێت.
دەشڵێت، لە دوای ئەو حەفتەیەوە لە 2.11.2023 کامێراکان سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و دەبێت شۆفێران پابەندی رێنماییەکان و خێرایی دیاریکراوبن.
لەو شەقامەدا خێرایی دیاریکراو بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن و تایبەت 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگر 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەش تەواوی شەقامی 120 مەتری هەولێر کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی تێدا کەوتنە کار بە شێوەی هەمیشەیی.