598 بەکارهێنەر
393 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، له رێگه‌ی دامەزراوەکانیانه‌وه 393 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر كراون.
ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و مادەی هۆشبەر و 2184 شیت حەبی هۆشبەر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و ئامارانه له 24.5 تا 22.10.2023 تۆماركراون، كه لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیكه ئه‌نجام دراون.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوا لە هاوڵاتییان ده‌كات خۆیان لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە مادانە به دوور بگرن، هه‌روه‌ها هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لە بارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان.