دیمه‌نێك له ته‌واوبوونى بیره‌كه و ده‌ركه‌وتنى ئاو لێیه‌وه... وێنه: ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر
چۆن چاره‌سه‌ركرا؟
ئاوی دەوروبەری هەولێر گوندى هه‌ناره‌ى حه‌سانده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى پیرمام كێشه‌ى بێئاوى گوندی هه‌ناره به لێدانێكی بیرێك چاره‌سه‌ركرا و له‌مه‌ودوا گونده‌كه بێ‌ئاو نامێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، بڵاویكردووه‌ته‌وه هۆبەی بیرەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، بیری بەدیلی ژمارە (یه‌ك)ى گوندی هەنارەى سەر بە قەزای پیرمام بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی پێهات.
بیره‌كه له‌سه‌ر بودجەی فریاکەوتن بە گوژمەی 20 ملیۆن و 200 هەزار دینار لێدراوه.
ده‌شڵێت، بە هەڵکەندنی ئەو بیرە کێشەی ئاوی خواردنەوەی گوندەكه چارەسەرکرا کە نزیکەی 350 ماڵ دەبن.