چەکی بادی

له‌سه‌ر راوكردنى چۆله‌كه‌ چوار کەس درانه‌ دادگا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ده‌ڵێت، له‌ سنوورى شاره‌زوور چوار هاوڵاتیان له‌سه‌ر راوكردنى چۆله‌كه‌ ده‌ستگیر كردوون و هه‌رچی راوكردنیشیانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردنى سنوورەکەیان مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزوور ئه‌م راوچیانه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌.

ده‌ستیان به‌سه‌ر یەک چه‌كی بادى و دوو پاكه‌ت فیشه‌ك و لایتێكی ده‌ستى و یه‌ك ماتۆڕدا گرتووه‌.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئه‌م چوار راوچییه‌ دروستكردووە و راده‌ستى دادگایان كردوون.

گوندى مه‌له‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ى راوكردنی دا

گوندى مه‌له‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ى راوكردنی دا

هه‌ڵۆیه‌كى ده‌گمه‌ن گەڕێندرایەوە ناو سروشت

هه‌ڵۆیه‌كى ده‌گمه‌ن گەڕێندرایەوە ناو سروشت