دهۆك لە نەورۆزی بردەوە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
یانەی دهۆك سەركەوتنی بەسەر یانەی نەورۆز بەدەستهێنا بە ئەنجامدانی گۆڵێكی بێ بەرامبەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی دهۆك لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەورۆزی كرد لە گەڕی 12ی خولی نایابی عێراقدا، توانی بەم سەركەوتنەی ژمارەی خاڵەکانی بگەیەنێتە 18 خاڵ.
یوسف رەشید، جیگری سەرۆكی یانەی دهۆك بە +964ی راگەیاند، ”بۆ ئەوەی كێشە لە فرۆشتنی بلیتەكاندا روونەدات بە رێگەی (فاست پەی) بلیتەكانیان فرۆشتوە و توانیویانە سەركەوتنێكی باش بەدەست بهێنن.
لە كۆی ١٧ هەزار بلیت، 10 هەزار بلیت فرۆشراوە بە نرخی جیاواز، بلیتی ڤی ئای پی بە ٢٥ هەزار دینار فرۆشراوە و بلیتی ئاساییش بە پێنج هەزار دینار.
گوهدار محەمەد، لایەنگری یانەی دهۆكە و قسەی بۆ +964 كرد و وتی، ”هاتووم بۆ پشتیوانی یانەكەم و بەهیوای ئەوەی بەتەواوەتی بتوانێت لە خولی عێراقداپلەی زۆر باش بەدەست بهێنێت.