بۆ مانگی 10ـەی ساڵی پارە

سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی پۆلیتەکنیکی هەولێر دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

سبەینێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دواین دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی 2022 و مانگی 10 دابەشدەکات.

پێشتر دەرماڵەی مانگەکانی 9 و 11 و 12 بۆ ساڵی 2022 دابەش کرابوو تەنیا مانگی 10 مابوو دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ مانگەکانی (9، 10، 11، 12) کە بڕەکەی ملیارێک و 39 ملیۆن و 416 هەزار دینار بووە و دواین وەجبەی هی مانگی 10ـەی 2022ـە کە سبەی دووشەممە دابەشدەکرێت.

ئەوەش هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 981 ملیۆن و 572 هەزار دینار کە بۆ مانگەکانی 1 – 6ـی 2023 وەک دەرماڵە بدرێت بە خوێندکاران دوای تەواوکردنی رێکارەکان.

دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دەدرێت

دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دەدرێت