دوێنێ شەویش ماڵێک سوتاوە

لە کۆیە ماڵێک لە سووتان رزگار کرا

964+

پێشەوا محەمەد

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵێک لە گەڕەکی جەمعییە لە شاری کۆیە گڕ دەگرێت و بەرگریی شارستانی شارەکە فریای دەکەوێت و دەیکوژێنێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانی کۆیە کە بە 964 دراوە، ئاگرەکە لە حەوشەی ماڵەکەوە دروست بووە و بەرلەوەی بگاتە ژوورەکان کۆنتڕۆڵ کراوە.

عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، ماڵەکە چەند کەپرێکی بە سەندویچ پەناڵ لە حەوشەکە دروست کردبوو و بە شۆرتەکە گڕی گرتووە”.

وتیشی، “خۆشبەختانە تیمەکانمان زوو گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و کۆنتڕۆڵیان کردووە و زیانی گیانیی نەبووە و زیانی مادی هەبووە”.

هەر لە کۆیە دوێنێ شەویش لە ماڵێک ئاگر کەوتووەوە.

“ئەو رووداوەیان لە گەڕەکی کەکۆن بووە و هەر بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، زیانی گیانی نەبوو، بەڵام ئەوەیان زیانی زۆرتریان بەرکەوتبوو لە سووتانەکەدا”، ئەوەش قسەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیەیە.

بە پێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانی کۆیە، ئەمساڵ نزیکەی 550 ئاگرکەوتنەوە لە سنوورەکەیان هەبووە.

ئاگرەکەی کۆیە کارمەندێکی بەرگری شارستانی خستە نەخۆشخا...

ئاگرەکەی کۆیە کارمەندێکی بەرگری شارستانی خستە نەخۆشخانە