دیمه‌نێكی تانكییهكهى عه‌ربه‌ت پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ... وێنه: سۆشیال میدیاى عه‌ربه‌ت
تانكییه كۆنه‌كه‌ى ناوه‌ڕاستى عه‌ربه‌ت ده‌گۆڕدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له 50 ساڵه تانكییه‌ك له ناوه‌ڕاستى شارۆچكه‌ى عه‌ربه‌ت بۆ ئه‌مباركردنى ئاوى پاك داندراوه، به‌ڵام به‌هۆى كۆن بوونى جه‌سته‌ى كون كون و ناوه‌وه‌شی ژه‌نگاوى بووه، بڕیاریان دا بیگۆڕن.
تانکییه‌كه كه‌وتووه‌ته گەڕەکی شەهیدان له ناوه‌ڕاستى ئه‌م ناحیه‌یه و ئاو بۆ به‌شێكی ماڵه‌كان ئه‌مبار ده‌كات.
فەرمانگەی ئاوی عەربەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەورووبەری سلێمانی له‌گه‌ڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سه‌رقاڵى گۆڕینى ئه‌و تانكییه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌یه‌كی نوێی له شوێندا بنێن.
ئالان محه‌مه‌د، له به‌شی راگه‌یاندنى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به 964ـى وت، تانكییه‌كه له ساڵانى حه‌فتاكان له‌و شوێنه داندراوه و كون كون و ژه‌نگاوى بووه.
وتیشی “تانكییه‌كه له شوێنێكی به‌رزه و ماوه‌ى سێ رۆژه ده‌ست به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كراوه”.
گۆڕینى تانكییه‌كه بڕى 85 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه كارى گۆڕینه‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ناوى پنیانشه.