په‌یامنێرانی 964: زیاتر له 10 ئه‌مبۆلانس له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بینراون
964+
ژووری هه‌واڵ
په‌یامنێرانی 964 له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 10 ئه‌مبۆلانس له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه بینراون بۆ گواستنه‌وه‌ی كوژراو و برینداران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا وه‌ك زانیاری به ده‌ست 964 گه‌یشتووه، شه‌ش كوژراو هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌نگۆی یه‌ك برینداریش هه‌یه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری 964 له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی، ئه‌و زانیارییانه‌ی گه‌یاند، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی فریاگوزاری له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه رۆیشتوون.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كی دیكه، كه له ئاسایشی عه‌ربه‌ته‌وه ده‌ست 964 كه‌وتووه، هێزی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت مه‌شقیان كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ربه‌ت روویدا، به‌ڵام هێشتا روون نییه ته‌قینه‌وه‌كه بۆمب، یان بۆرودمان یان هێرش بووه.