زیاتر لە 150 جانتایە

خۆیان بەفڕۆکەیەک گەیشتنە هەولێر بەڵام جانتاکانیان هێشتا لەوێن

964+
شۆڕش هەرکی- هەولێر

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە، سەرنشینەکانی دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئینجا زانیان جانتاکانیان هێشتا لە شاری “کۆڵن”ی ئەڵمانیایە و نەگەیشتووە.

بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، ئەو فڕۆکەیەی جانتاکانی جێهێشتووە خاوەنداریەتی بۆ کۆمپانیان فلای ئەربیل دەگەڕێتەوە.

شوکریە فەتاح، یەکێک لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە بووە، بە964ی وت، “سەرەڕای ئەوەی گەشتەکەمان سێ کاتژمێر دواکەوت، دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئینجا زانیمان جانتاکانمان نەگەیشتووە”.

شوکریە فەتاح ئەوەش دەڵێت، کاتێک کارگێری فڕۆکەخانە ئاگادارکرایەوە هەڵوێستێکی وەهایان نەبوو، دوو کارمەندیان هێنا، لەرێگەی فۆرمێکەوە زانیاریەکان پڕبکەینەوە و دواتر بۆمان بگەڕێنەوە.

ئەو هاوڵاتیە دەڵێت، “ئێمە لەبەرامبەر حەوت کیلۆ بڕی 100 یۆرۆمان دابوو، بیانووی فڕۆکەخانە ئەوەبوو، کە جەنتاکان کێشی فرۆکەیان قورس دەکرد و زیاتربوو لەکێشی ئەو فڕۆکەیە”.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ی وت، “ئەو کاتەی فڕۆکەکە نیشتەوە ئاگادارکراینەوە، ئێمە راستەوخۆ لێپچینەوەی خۆمان ئەنجامدا و بەغدامان لەو کێشەیە ئاگادارکردەوە، لەرێگەی بەغداوە، فڕۆکەخانەی کۆڵن لەو بابەتە ئاگادارکرایەوە، دەرکەوت کارمەندی فڕۆکەکە پێشوەختە سەرجەم جەنتاکانی هێناوەتە خوارەوە و هیچ جەنتایەکی بارنەکردووە، ئەمەش کۆمپانیای فڵای ئەربیل لێی بەرپرسیارە”.

تاوەکو ئێستا 82 جەنتا گەیشتوون و دەبێت تا رۆژی دووشەممە تەواوی جەنتاکانی دیکە بگەن، کە ژمارەیان زیاتر لە 150 جانتایە، ئەمەش قسەی ئەحمەد هوشیارە.

964 پەیوەندیکرد بەو ژمارەیەی لەسەر پەیجی فلای ئەربیل هەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، “سەرەتا نکۆڵیان لەبابەتێکی وەهاکرد، بەڵام دواتر وتیان ئێمە بەرپرسیارنین، چونکە هیچ کارمەندێکمان نییە، تایبەت بێت بە بارکردنی جەنتای سەرنشینانی فڕۆکە، بەڵکو کۆمپانیای تایبەتی نێودەوڵەتی هەیە و لێی بەرپرسیارن”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

فڕۆکەیەکی هەولێر لە ئۆکرانیا گیری خواردووە

فڕۆکەیەکی هەولێر لە ئۆکرانیا گیری خواردووە