یەکەم ژنە هەنگەوانە ئەو پۆستە وەردەگرێت

ئەو ژنەی بووە سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک کێیە؟

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک، چوارەمین کۆنگرەی خۆیان بەست و بەزۆرینەی دەنگ ژنێکیان وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە هەڵبژارد، ئەو خاوەنی سێ برای هەنگەوانە کە بە فڕۆکەی تورکیا گیانیان سپاردبێت.

رۆژی چوارشەممە 18.10.2023، کۆنگرەی چوارەمی هەنگەوانانی دهۆک بەڕێوەچوو، ژنیک بەناوی زەکیە محەمەد توانی دەنگی 48 ئەندامی کۆمەڵەکە بەدەستبهێنێت ببێت بە سەرۆکی کۆمەڵەکە.

زەکیە محەمەد ژنێکی تەمەن 50 ساڵە و خێزاندارە، بە “خوشکی سێ شەهیدی هەنگەوان” ناسراوە و لە ناحیەی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی دەژی.

زەکیە بۆیە ئەو نازناوەی پێدراوە چونکە سێ برای هەنگەوانی لە ساڵی 2017 و لەکاتی هەڵگرتنەوەی هەنگەکانیان، لە چیای گوندی سیتۆ لە ناوچەی بەرواری، بەر هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا کەوتوون و گیانیان سپاردووە.

دهۆک دەیەوێت بە

دهۆک دەیەوێت بە "جاترە" چارەسەری نەخۆشی هەنگەکانی بکات

“ئێستا من خاوەنی 62 سندوقی هەنگم و تاکە ژنم لە قەزای ئامێدی کاری هەنگەوانی دەکەم و حەڤدە ساڵە بەردەوامم، لەم رێگەیەوە داهاتێک بۆ ماڵەکەی خۆم پەیدا دەکەم”، زەکیە محەمەد وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر