کۆمەڵێک بڕیاریان داوە

لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان دەیەوێت کێشەکانی بباتە ئەنجومەنی وەزیران

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە هەولێر و لە مەکتەبی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە، قسەی سەرەکی کۆبونەوەکە دۆخی وەرزشی کوردستان و کێشەکانی بووە، دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باس بکەن.

لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئامادەکردنی پرۆژەیەک دراوە سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی بە رەچاوکردنی سەرجەم رێکار و یاسا نێودەڵەتییەکان.

موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بۆ 964 دەڵێت، لیژنەی ئۆڵۆمپی بڕیاریدا بەپێشکەشکرنی پاڵپشتی دارایی بە یەکێتییە وەرزشییەکان، بەڵام بەپێی پێویست، لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی پارێزگارەکانی هەرێم دەکەن سەبارەت بە دۆخی وەرزشی پارێزگاکان.

لیژنەی ئۆڵۆمپی لە هەوڵدایە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هەروەها دەیانەوێت سەردانی بەغداش بکەن بۆ چاوپێکەوتنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەرزش.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی