لە وڵاتی لوبنان بەشداریی پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا دەکەن

کچانی ژیما پێکهاتەی بێچووەشێرانی عێراق پێکدەهێنن

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پێکهاتەی هەڵبژاردەی باسکەی بێچووەشێرانی عێراق دروست دەکرێت و کچانی ژیماش بەشێکی زۆری پێکهاتەکە پێکدەهێنن.

دوای بەرێوەچوونی خولی ئاستی تەمەنە جیاوازەکانی یانەکانی عێراق، لە هەنگاوێکی نوێدا فیدراسیۆنی باسکەی عێراق هەڵبژاردەی کچانی بێچووەشێران پێکدەهێنن، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا.

رزگار رەئوف سەرپەرشتیاری رێکخراوی ژیما بۆ یاریی باسکە بە 964ـی وت، لەلایەن فیدراسیۆنی باسکەی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لەم مانگەدا پرۆسەی تاقیکردنەوەی یاریزانان بۆ ریزی بێچووەشێران دەستپێدەکات.

وتیشی، ئەوان هەموو کات ئامادەن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە چونکە لە ئاستی کچە یاریزانەکانیان دڵنیان، کە دەتوانن ژمارەیەکی زۆریان لێ دەستنیشان بکرێت.

فیدراسیۆنی باسکەی عێراق رۆژانی 25 تا 27ـی ئەم مانگەی دەستنیشانکردووە لە شاری هەولێر تاقیکردنەوەی یاریزانان ئەنجام بدرێت، بڕیاریشە هەڵبژاردەی باسکەی کچانی بێچووەشێرانی عێراق لە مانگی 12 و لە وڵاتی لوبنان بەشداریی پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا بکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پاڵەوانیەتی باسکەی کچان بۆ پێشکەوتووان لە هەولێر بەڕێ...

پاڵەوانیەتی باسکەی کچان بۆ پێشکەوتووان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت