"بەنزینی پێداکراوە"
ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم ماڵی خاوەنەکەیدا سووتا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە سەنتەری قەزای شێخان ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە بەردەم ماڵەکەیدا سووتا، خاوەنەکەشی دەڵێت “بە دەست ئۆتۆمبێلەکەم سووتێندراوە”.
محەمەد سەیفەدین بلانی، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە و تایبەت بە 964ی وت، “دوێنی شەو کاتژمێر 2:20 خولەک بوو لە پەنجەرەی ماڵەکەم رووناکییەکی زۆر بەهێزمان بینی دوای کە چوومە دەرەوە، بینیم ئۆتۆمبێلەکەم لە جۆری پیکاپ مەرزیە ئاگری گرتووە و نەمانتوانی لێی نزیک ببینەوە”.
وتیشی، دواتر لە لایەن بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنتڕۆل کرا، ئۆتۆمبێلەکەم بە دەست ئاگری تێبەردراوە و سکاڵام لەلای پۆلیسی شێخان تۆمار کردووە، ئەمڕۆ لێکۆلینەوە دەکرێت، ماوەیەک بوو دەمویست کامێرای چاودێری دابنێم، بەڵام کاتم نەبوو، بەڵام سوود لە کامێرای دراوسێیەکان وەردەگرم.
“دوای کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە بۆمان دەركهوت بهنزین به ئۆتۆمبێلهكهمدا کراوە، خۆیشم گومانم لە کەس نییە، چونکە کێشەم لەگەڵ هیچ کەسێكدا نییە”، محهمهد سهیفهدین وا دهڵێت.
لە شێخان 400 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دزراون
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شێخان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ 964ی وت، هاولاتییەکە سکالای تۆمارکردووە و لیکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بابەتەکە راستە.
ههروهها هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، تا ئیستا زانیاری تەواومان وەرنەگرتووە و ناتوانین هیچ روونکردنەوەیەک بدەین و لێکۆلینەوە لەلایەن پۆلیسی شێخانهوه بەردەوامه.
لە ڤیدیۆیهکی تایبەت بە 964 کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ناردوویەتی، دیاری دەکات ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی سووتاوە و بە کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا