تەمەن دوو ساڵ و نیو بوو
خانەوادەی منداڵەکەی قەڵادزی لە دوکاندارەکە خۆشبوون
+964
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
یەکەم رۆژی پرسەی ئەو منداڵەی لە قەڵادزێ فەرش کەوت بەسەریدا بەرەو کۆتایی دەچێت، خانهوادهی منداڵهكهش له دوكاندارهكه خۆش بوون.
منداڵەکە، کە کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو بوو، لەگەڵ دایک و باوکیدا دوێنێ چووەتە بازاڕ بۆ فەرشکڕین.
لە کاتی سەرقاڵیی دایک و باوکیدا بە بینین و مامەڵەی فەرشەوە، منداڵهكه دەکەوێتە جوڵە و یاری لە ناو فەرشەکاندا و لە پڕ دیار نامێنێت.
دواتر دایک و باوکی دوای گەڕانێکی زۆر لە ژێر فەرشێکدا بە مردوویی دەیدۆزنەوە، وا دیارە فەرش کەوتووە بە سەریدا و ئۆکسجینی لێبراوە، بۆیە گیانی لەدەستداوە.
هەرچەندە دەمیر بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە، بەڵام وەک ئومێدێک بۆ دایک و باوکی و بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
لە نەخۆشخانە پزیشکەکان مردنی دەمیریان پشتڕاستکردەوە و پزیشکی دادیش توێکاری بۆ کردووە.
مامۆستا دڵشاد، مامی منداڵهكه بە 964ی وت: “رووداوەکە قەدەری ئیلاهیە و لە خاوەنی دوکانەکە خۆشبووین، چونکە تاوانی ئەو نییە”.
پێداچوونهوه: بههره محهمهدئهمین