بە نیازی چین؟

زانکۆی دهۆک پلانی بۆ 15 ساڵی داهاتوو راگەیاند

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

زانکۆی دهۆک دوای 31 ساڵ لە دامەزراندنیەوە پلانیکی ستراتیژی بۆ 15 ساڵی داهاتووی راگەیاند.

پلانە ستراتیژییەکەی زانکۆی دهۆک بە ئامادەبوونی وەزیری خویندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی دهۆک و مامۆستا و پزیشکەکانی زانکۆکە، چوارشەممە لە هۆلی کۆنفرانسی  زانکۆی دهۆک راگەیەندرا.

دلشاد عەبدولجبار حەلیم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری کارگیری بە 964ی وت، بۆ ماوەی سالێک و نیوە ئێمە وەک ئەنجومەنی زانکۆی دهۆک بیرمان لە پلانیکی ستراتیژی گرنگ کردووەتەوە و ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە رامانگەیاند.

وتیشی، پلانەکە دەبێتە هۆیەکی سەرەکی و زۆر گرنگ بۆ بەرەوپێشەوەچوونی کاروباری خوێندکارانی زانکۆکە.

زانکۆی دهۆک بازاڕسازى و پلانسازى زیاد كرد

زانکۆی دهۆک بازاڕسازى و پلانسازى زیاد كرد

وتیشی، پلانەکە بۆ ساڵی 2023 تا 2038 دارێژراوە و چوار بەرنامەی زۆر گرنگی تێدا خراوەتەڕوو، لەوانە زیادکردنی رێژەی سەوزایی کەمپی زانکۆی دهۆک، کە رووبەرەکەی دەگاتە هەزار و 400 دۆنم زەوی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی هەشت هەزار دار چێندراون، دروستکردنی رێگای پیادە بۆ خوێندکاران بە شێوازێکی سەردەمیانە، پرۆژەی دووەم بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی پۆلۆنیا پرۆسێسە، کەوا سیستمێکی خوێندنی نێودەوڵەتییە و نزیکەی سێ سالە زانکۆی دهۆک دەستیپێکردووە و ئەمە دەبیتە هۆی ئەوەی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەربگرن و بتوانن لە دەرەوەی هەرێمیش هەلی کاریان هەبێ و خویندنی باڵاش تەواو بکەن.

پڕۆژەکانی سێیەم و چوارەمی زانکۆی دهۆک بریتین لە بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کاروباری کارگێڕی، بۆ ئەوەی بتوانین هەموو خوێندکاران و فەرمانبەرانی خۆمان” رزگار بکەین لە  رۆتینیات و هاتوچۆی زیادە، هەروەها پرۆژەی بەدیجیتاڵکردنی سیستمی خویندنە، کە وا دەکات هەموو پرۆگرامەکانی خویندن بە رێگای ئەپلیکەیشنێک بگاتە خوێندکاران”، ئەمە قسەی دڵشاد عەبدولجبار حەلیمە.

زانکۆی دهۆک 31.10.1992 دامەزراوە و نزیكه‌ی 22 هه‌زار خوێندكاری هه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا