تا ئەمشەو بەردەوامە
هەنار و هەنگوینی زاخۆ بوون بە یەک فێستیڤاڵ
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە زاخۆ 14 جوتیاری هەنار و 14 بەخێوکاری مێش هەنگ، فێستیڤاڵێکی هاوبەشیان لە پردی دەلالی زاخۆ ئەنجامدا و بەرهەمی ئەمساڵیان نمایش کرد.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی زاخۆ سەرپەرشتی دەکرێ، لە یەکەم رۆژیدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک سەردانیان کردن، فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی دەستیپێکرد و تا 10:00ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
"شڤان" و شارەوانی شەقامێکی زاخۆیان سەوز کرد
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە میانی فێستیڤاڵەکەدا وتی، مەبەست لەم فێستیڤاڵە نمایشکردنی بەرهەمی ناوخۆ بوو، بۆ زیاتر پەرەپێدان بە کار و بەرهەمی جوتیاران.
هەروەک وتی، نەک تەنیا ئەم دوو بەرهەمە، بەڵکو هەموو جۆرە بەرهەمەکانی دیکەش دەبنە هۆکارێک تا گرنگی و پەرەیان پێ بدرێت، ئەو داوای کرد جوتیاران و گوندنشینان گرنگی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵی بدەن تا هاوکاریان بن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا