بەرگری شارستانی هەولێر وادەڵێت

تەنیا لەمساڵدا 40 کەس بە ئاگر و ئاو گیانیان لەدەستداوە لە هەولێر

964+

شیراز عەبدوڵا

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و خنکان لە ئاودا و رووداوە جۆراو جۆرەکانی دیکەی لە رێگەی 964ـەوە بڵاو کردەوە.

لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بەهۆی رووداوەکانی سووتان و خنکان 40 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە 84 هاوڵاتیش برینداربوون 67 کەسیش رزگارکراون لە پارێزگای هەولێر .

15 کەس بە رووداوی ئاگر و 25 کەس بە رووداوی خنکان لە ئاودا گیانیانلەدەستداوە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، لە نۆمانگی ئەمساڵدا هەزار و711 رووداوی جۆراو جۆر روویانداوە لە سنوری پارێزگای هەولێر.

وتیشی، رزگارکردنیشیان بە شێوەیەکی بەرچاو زۆر بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی