خاوه‌نى زیاتر له 11 هه‌زار دۆنمه
ئەمساڵ دهۆک چانسی له قه‌زوان نه‌بوو
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى قەزوان نه‌یتوانی بازاڕى دهۆک ئاوه‌دان بكاته‌وه، چونكه ده‌ڵێن به‌رهه‌مه‌كه‌ى زۆر كه‌مه و كه ده‌گاته بازاڕ هه‌ر زوو نامێنێت.
لە دهۆک زیاتر لە سێ جۆر قەزوان هەیە، وه‌كو بێمکی نەرم ، قەزوانی سەوز، بتمی گەورە” بە رەنگەکانی سەوز و زەرد، بەڵام بە ناوبانگترینیان بێمکی نەرمە.
ساڵانە لە کۆتایی مانگی نۆ تا مانگی 11 قەزوانی دهۆک پێدەگات، له بازاڕ نرخی یه‌ك کیلۆی بە پێنج هەزار دەستپێدەکات تا 25 هەزار دینار، به‌ڵام یه‌ك کیلۆ قه‌زراونى بێمک بە هەشت هەزار تاوه‌كو 15 هەزار دینارە.
ئۆمێد رێکانی، خاوەنی دوکانێکی بەرهەمی خۆماڵییه بە 964ی وت، ئەمساڵ بڕی قەزوان زۆر کەمە، بەو پێیەی لە هەر دوکانێک تەنیا چەند کیلۆیەکى بۆ چووه، جیاواز لە ساڵانی پێشوو، وتیشی “گرانترین قەزوانیش له جۆره سەوزه‌كه‌یه‌تى كه یه‌ك کیلۆ بە 25 هەزار دیناره”.
ئەحمەد جەمیل، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، لە سنوری پارێزگای دهۆک 11 هەزار و 690 دۆنم زەوی قەزوان هەیە.
وتیشی “پێویستە ساڵانە 41 هەزار کیلۆ قه‌زوان بەرهەم بێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی قەزوان بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر کەم بێت.
به‌قسه‌ى بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵ، لە سنوری پارێزگای دهۆک زۆرترین دارى قه‌زوان له سنوورى قەزاكانی ئاکرێ و ئامێدین .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن