پێشمەرگە بووە
پیاوێکی کورد 47 ساڵە لە کەسوکارەکەی ونبووە ئەمڕۆ گەڕایەوە کوردستان
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
زیاد جەبار پیاوێکی کوردە و تەمەنی 62 ساڵە و 47 ساڵە لە کەسوکاری ونبووە و سۆراغی نازانن، تازە بە تازە دۆزیویانەتەوە و ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە کەسوکارەکەی شاد و شوکور بووەوە.
زیاد لە ساڵی 1976ەوە بووەتە پێشمەرگە و لە کەسوکارەکەی دابڕاوە، ساڵی 1983 کوردستانی جێهێشتووە و چووەتە تورکیا و لەوێشەوە بۆ لوبنان، ئیتر هیچ هەواڵی نەزانراوە و کەس نەیزانیوە چی بەسەرهاتووە.
مانگی سێی ئەمساڵ دوای سۆراغێکی زۆر زانیویانە لە لوبنانە و حکومەتی هەرێم هاوکار بووە لە هێنانەوەی.
پەیامنێری 964 لە فڕۆکەخانەی هەولێر بوو، کە زیاد گەڕایەوە، پرسیاری ئەم ونبوونە زۆرەی لێکرد.