موچەی مانگی ئاب رەنگە چارەسەر بێت
40%ـى قوتابیانى هه‌رێم له خوێندن دابڕاون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ 964 ئاشكراى كرد، به‌هۆى بایكۆتى مامۆستایانه‌وه 40%ـى قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان دابڕاون و بێبه‌شكراون له خوێندن.
به پێی داتاكانى یه‌كێتى مامۆستایان، له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 800 قوتابی له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا هه‌ن.
ئەحمەد گەرمیانى، سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات بایكۆتى مامۆستایان كۆتایی پێبێت و قوتابیان بچنه‌وه به‌ر خوێندن.
وتیشی “به‌شێك له مامۆستایانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نیازپاكییه‌ك بۆ حكومه‌ت كه چاره‌سه‌رى داواكارییه‌كانیان بكات، چوونه‌ته‌وه به‌ر خوێندن، بۆیه پێویسته حكومه‌تیش بێته پێشه‌وه”.
ئاشكراشی كرد، به‌هۆى بایكۆتى مامۆستایانه‌وه نزیكه‌ى 750 هه‌زار قوتابی له خوێندن دابڕاون، كه ده‌كاته زیاتر له 40%ـى كۆى گشتى قوتابیانى كوردستان.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێشبینى ده‌كه‌ن به‌م زووانه حكومه‌ت لیستى مووچه‌ى مانگى ئاب رابگه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر موچه‌ى مانگى هه‌شت دابه‌ش بكرێت، پێمانوایه ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كرێته‌وه”.