دیمه‌نێك له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق. فۆتۆ: راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك
کێشە زۆرە
خولی نایابی عێراق كه‌ی ده‌ستپێده‌كات؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عدنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، رۆژی 27ی ئه‌م مانگه خولی عێراق بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێده‌كات، كه خولی پیشه‌گه‌رانه.
درجال هه‌روه‌ها رایگه‌یاند 20ی ئه‌م مانگه تیروپشكی وه‌رزی نوێ راده‌كێشێرێت و خشته‌ی یارییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا به‌شێك له یانه‌كان به ته‌واوی ئاماده‌نین و كێشه‌ی یاریگه‌یان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان له باره‌ی پاره‌ی یاریزانان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ناتوانن به‌شداریی خوله‌كه بكه‌ن.
ئه‌م وه‌رزه فیدراسیۆنی عێراق به هاوكاری ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، خولی نایابی عێراقی گۆڕیوه بۆ خولی پیشه‌گه‌ری یانه‌كانی عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلار به دوو ساڵ ده‌داته ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا.