بارودۆخەکە نادیارە

خولی كوردستان دواخرا و ره‌نگه‌ تیروپشكیش دوابخرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خولی نایابی كوردستان له‌ تۆپی پێ بۆ وه‌رزی نوێ له‌ كاتی خۆی به‌ڕێوه‌ناچێت و دواخرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری یانه‌كان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌، له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی وه‌رزش له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێ كوردستان به‌ 964ی راگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای زۆر، دواجار بڕیارمان دا هه‌فته‌یه‌ك خوله‌كه‌ دوابخه‌ین و رۆژی 1.11.2023 خولی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌ستپێده‌كات.

هه‌روه‌ها به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، پێده‌چێت رێوڕه‌سمی ئه‌نجامدانی تیروپشكی خوله‌كه‌، كه‌ بڕیاره‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بێت، بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پاره‌ وه‌رده‌گرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پاره‌ وه‌رده‌گرێت