وێنەی دەستگیر کراوەکان. فۆتۆ: نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان
ئەندامی باندن
لەکاتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە پارێزگای سلێمانی، سێ کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ، دەستگیرکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.10.2023، نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان رایگەیاند، دووان لەو سێ تۆمەتبارەی دەستگیر کراون، ئەندامن لە باندێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، بەتایبەتی گورچیلە.
هێشتا ژمارەیەک لە ئەندامانی باندەکە دەستگیر نەکراون و هێزە ئەمنییەکان بەدوایاندا دەگەڕێن.
سێ تۆمەتباری رفاندنی كچێكی سلێمانى دەستگیركران
یەکێک دەستگیر کراوەکان خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراقە و ئەوانەی دیکە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیرکراون.
تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی پێنجی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ژمارەی 28ـی ساڵی 2012 راگیراون.