لە ئاکرێ

زیاتر لە 75 هەزار پارچە یاری ئاگرین لەناوبراون

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا لە قەزای ئاکرێ، زیاتر لە 75 هەزار پارچە یاری ئاگرین دەستیانبەسەردا گیراوە و لەنابراون.

هەرچەند ئاکرێ بە پایتەختی نەورۆز دادەنرێت و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو بۆنەیە خواستێکی زۆر لەسەر یارییە ئاگرینەکان هەیە، بەڵام قایمقامیەتی قەزاکە رێکاری تووندی بەرامبەر ئەو فرۆشگایانە گرتووەتەبەر کە یاری ئاگرین دەفرۆشن.

لە هەولێر ژمارەیەک دوکانداری فرۆشی یارییە ئاگرینەکان ...

لە هەولێر ژمارەیەک دوکانداری فرۆشی یارییە ئاگرینەکان سزا دران

لەدوای نەورۆزی ئەمساڵ، لە چوار شوێنی بازرگانی قەزاکە، بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ دەستیگرتووە بەسەر 12 هەزار و 120 پارچە یاری ئاگرین و لیژنەکانی قایمقامیەتیش کە بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی ئاکرێ پێکهێنراون، دەستیانگرتووە بەسەر 63 هەزار و 300 پارچە، کۆی گشتی ئەو ژمارەیە دەبێتە زیاتر لە 75 هەزار پارچە یاری ئاگرین.

شەهاب یاسین، سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی رێکخستنەوە و بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی ئاکرێ بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2015 بڕیارێک لەلایەن قایمەقامیەت و شارەوانی ئاکرێ دەرچووە، ناکرێت هیچ دوکان و شوێنیکی بازرگانی یاری ئاگرین بفرۆشێت و ببێت بە جێگای مەترسی بۆ هاوڵاتیان، بۆیە بەردەوام لیژنەکانمان سەرەدانیان دەکەن و ئەگەر هەبێت هەموو پارچەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت”.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر