زه‌رفی كاغه‌ز به‌سه‌ر نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
ڤیدیۆ
له هه‌ڵمه‌تێك بۆ ژینگه‌پارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی نایلۆن و پلاستیك، دوو رێكخراوی ناوخۆی و جیهانی هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی زه‌رفی كاغه‌زیان به‌سه‌ر نانه‌واخانه و سهموونخانهكانی هه‌ولێر دابه‌ش كرد.
رۆژگار موحسین سەرۆكی رێكخراوی رۆژگاری كورد بە 964+ وت، “ئێمە وەكو رێكخراوی رۆژگاری كورد بە هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی کڤینا تلکڤینای سوێدی، كه رێكخراوێكی نێودەوڵەتییه، پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی زه‌رفی كاغه‌زمان بۆ سه‌ر نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان ده‌ستپێكردووه، پرۆژەكهش سێ مانگ دەخایەنێت”.
وتیشی “پڕۆژەیە ژینگەیە، بۆ ئه‌وه‌یه چۆن ژینگەبپارێزین و ڕۆڵی ژنانیش له پاراستنی ژینگه‌دا به‌رچاو بكه‌ین”.
رێکخراوی ڕۆژگاری کورد بە هاوکاری رێکخراوی کڤینا تلکڤینای نێودەوڵەتی چەند چالاکییه‌كیان كردووه، پرۆژه‌ی پاراستنی ژینگه‌شیان به دابه‌شكردنی زه‌رفی كاغه‌ز و بروشه‌ری زانیاری به‌سه‌ر نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماده‌ی نایلۆن و پلاستیكه.
“تیشك دەخەینە سەر پاراستنی ژینگە و زینەكانی بەكارهێنانی مادەی نایلۆن و پلاستیك، ده‌مانه‌وێت نەهێشتنی مادەی نایلۆن و پلاستیك بكەین بە كلتوری خۆمان و له به‌رامبه‌ردا كاغەز و شووشە بەكار بهێنین”، رۆژگار موحسین وای وت.
شه‌ش تا ده هه‌زار زه‌رفی كاغه‌زیان بەسەر نانه‌واخانه و سەموونخانەدا دابه‌ش كردووه
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا شه‌ش تا ده هه‌زار زه‌رفی كاغه‌زیان بەسەر نانه‌واخانه و سەموونخانەدا دابه‌ش كردووه.
لێكۆڵێنه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نایلۆن مادەیەكی تێدایە بە زوویی لەگەڵ ئەو گەرمییەی كە لە سەموون و نانی تازەدا هەیە، كارلێك دەكات و زیانی تەندروستی لێدەكەوێتەوە.
به پێی ئاماری رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی له جیهاندا، ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن تۆن پلاستیك له جیهاندا بەرهەم دەهێدرێت.